AP ١٤٠٥ جۆزەردان ٢٨ ١٧:٤٨

هەڵگرتنی گەمارۆی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە بەندەرەکانی باشووری ئێران

هەڵگرتنی گەمارۆی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە بەندەرەکانی باشووری ئێران

هەڵگرتنی گەمارۆی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە بەندەرەکانی باشووری ئێران ڕاگەیێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 5 کەشتی کە کەلوپەلی سەرەکی هەڵدەگرن ڕێگەیان پێدراوە تێپەڕن و بگەنە ناو بەندەرەکانی ئێران.

سکرتێری کۆمەڵەی کەشتیوانی ئێران وتی: لە دووشەممەی ئەم هەفتەیەوە هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان بۆ بەندەرەکانی ئێران ئاسایی بووەتەوە.

گەرووی هورمز هێشتا لەژێر چاودێریی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە و پێویستە کەشتیەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تێپەڕن.

تا ئێستا سێ کەشتیمان هەبووە کە کەلوپەلی پێویست و دانەوێڵە و دوو کەشتیمان هەبووە کە نەوتی خاویان هەڵگرتووە.

News ID 59759

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha